کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کردنی هاووڵاتیانی بەهایی لە شیراز

20:19 - 9 خەزەڵوەر 2719

ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی بەهایی لە شیراز بە تۆمەتی بێ‌ڕێزیکردن بە "ئیمام ڕەزا" دەسبەسەر کران. ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری شیراز لە پارێزگای فارس، ڕایگەیاند چەند کەسی بەهایی‌یان بە تۆمەتی بێ‌ڕێزیکردن بە "ئیمام ڕەزا" دەسبەسەر کردووە و ئەو هاووڵاتیە بەهاییانە بە هۆی بەڕێوەبردنی جێژنی دووسەد ساڵەی لە دایکبوونی بنیاتنەری ئایینی بەهایی، "سەیدعەلی محەممەد شیرازی" کە هاوکات بووە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمامی هەشتەمی شیعەییان و ئەوەیان بە بێ‌ڕێزکردن بە "ئیمام ڕەزا" داناوە و دەڵێن پێڕەوانی ئایینی بەهایی، بەردەوام ویستویانە لە گەورەیی ئایینی ئیسلام کەم بکەنەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، کەمینە ئایینییەکان بەردەوام چەوساونەتەوە و لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێ‌بەشن