![](/files/hersh.jpg)
ڕۆژاوای کوردستان لە دوای هێرشی تورکیە، بۆتە باس و بابەتێکی گرینگی جیهانیی و میدیایی و تا ئێستاش شەڕ لەو ناوچەیە بەردەوامە.
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، دەوڵەتی سووریە داوای لە هێزە کوردییەکان کرد کە بچنە نێو سپای سووریە و ئاسایشی ڕۆژاواش دەتوانێ بچێتە نێو پۆلیسی ئەو وڵاتە. لەهەمبەر ئەو داوایەی دەوڵەتی سووریە، هەسەدە ئەو داواکارییەی ڕەتکردەوە و رایگەیاند ، تا کاتێک کە لەسەر هەموو بابەتەکان لەگەڵ دەوڵەتی سووریە ڕێکنەکەوین و نەگەینە ئامانج، ناچینە نێو سپای سووریە و هەر کات کێشەکان چارەسەر کران ئەوە ئامادەین ببینە بەشێک لە سپای سووریە.
لە پێوەندی لەگەڵ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژاوا، شەڕ لە نێوان هێزەکانی سووریەی دێموکرات و سپای سووریە لە لایەک و دەوڵەتی تورکیە و میلیشیاکانی سووریەی سەر بە تورکیە لەلایەکیتر هەر بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەی کە هێزەکانی سووریەی دێموکڕات لە بەشێک لەو ناوچانە کشاونەوە، بەڵام دوێنێ شەڕ لە ناوچەی سەرێکانی بەردەوام بووە و کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە و بەهۆی تۆپبارانی ئەو ناوچەیە لە لایەن سپای تورکیەوە، ٤٠٠ خێزان ئاوارە بوون.
هێرشی سوپای توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان خوێندنی له قوتابخانهكانی راگرتوە. ئێستا قوتابخانهكان بوونهته پهناوگه و شوێنی داڵدهدانی خهڵكی ئاوارهی ناوچه داگیركراوهكان و قوتابیانی ئاوارهش داوای گهڕانهوه بۆ قوتابخانهكانی خۆیان دهكهن.
لە دەستپێكی بۆردومان و تۆپبارانەكانی توركیا، ھاووڵاتیان لە بەشێكی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان ئاوارەبوون زۆربەشیان لە قوتابخانە و باڵەخانە حكوومییەكانی شارەكانی دیكە نیشتەجێ بوونە.
هەر ئەمڕۆ ماشێنێکی بۆمبڕیژکراو لە شاری عەفرین تەقێندرایەوە کە بوو بەهۆی کوژرانی ١٠ کەس و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
رۆژنامهی نیویۆرك تایمز بڵاویكردهوه کە نزیک بە هەزار سەربازی ئەمریکایی لە ڕۆژاوای کوردستان دەمێننەوە و له چهند رۆژی رابردووشدا، وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا رایگهیاند، كێڵگه نهوتییهكان دهپارێزن و ئهو كێڵگانه دهبێت له ژێر دهسهڵاتی هێزهكانی سووریای دیموكرات دابن، بۆ ئهوهی بتوانن وهک سهرچاوهی داهات سوودیان لێ وهربگرن.