کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئورووپا سەبارەت بە ئینێستێکس

14:47 - 12 خەزەڵوەر 2719

برایان هۆک ڕایگەیاند: "لەگەڵ ئورووپا سەبارەت بە ڕێکاری دارایی ئێنستێکس گەیشتووینەتە ڕێککەوتن". نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە واشینگتۆن لەگەڵ وڵاتانی ئورووپایی سەبارەت بەو بەشانەی کە کەوتوونەتە ژێر گەمارۆکانی ئەمریکا و نابێ لە چوارچێوەی ڕێکاری دارایی ئێنستێکسدا کاریان پێبکرێ ڕێککەوتنێکیان ئیمزا کردووە. برایان هۆک جارێکی دیکە جەختی لە درێژەدان بە گوشارە ئابوورییەکان بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە تا ئەو کاتەی کە ڕێککەوتنێکی نوێ و باشتر جێگەی بەرجام دەگرێتەوە. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە وڵاتانی ئورووپایی بۆ مانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتنی بەرجامدا پاش دەرچوونی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە و گەمارۆ خستنەسەر کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاوە، بۆئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئورووپا و کۆماری ئیسلامی ڕێکارێکی دارایی بە ناوی ئینێستێکس دامەزرا کە هەرزوو کەوتە بەر ڕەخنەی بەرپرسانی ئەمریکاو هەڕەشەیان لە ئورووپا کرد کە بە هیچ شێوەیەک نابێ ڕێگە بدەن کە کۆماری ئیسلامی دەوری گەمارۆکان لێبداتەوە.