کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگرتنی گەشتەکانی کۆمپانیای "ماهان ئایر" بۆ ئیتالیا

15:07 - 12 خەزەڵوەر 2719

مایک پۆمپێئۆ لە چەند ڕۆژی رابردوودا داوای لە وڵاتی ئیتالیا کردبوو کە بەرگری بکا لە گەشتەکانی کۆمپانیای "ماهان ئایر" بۆ ئەو وڵاتە و وڵاتی ئیتالیاش لەسەر داوای دەوڵەتی ئەمریکا، ٤٥ ڕۆژ مۆڵەتی بە ئێران داوە کە گەشتی فڕۆکەکانی "ماهان ئایر" بۆ ئەو وڵاتە ڕابگرێ. ئەو مۆڵەتە ٤٥ ڕۆژەیە لە ڕۆژی ١٥ی دێسامبر واتە ٢٤ ی سەرماوەز تەواو دەبێ و ماهان ئەیر ناتوانێ لە گەشتەکانی بۆ وڵاتی ئیتالیا بەردەوام بێ. هەر بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "لا ئێستاما"، ئەو بڕیارەی ئیتالیا گۆڕانکارییە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە هەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا. ئەمریکا لەوبارەوە ڕایگەیاند، کۆمپانیای ماهان ئایر، بە ڕواڵەت کۆمپانیایەکی غەیرە سەربازییە و بۆ گواستنەوەی خەڵکە، بەڵام ئێمە بەڵگەمان لەسەری هەیە کە لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداراندا هاوکاری و هاودەستیی هەیە و زۆرجار سپای پاسداران لەڕێگای ماهان ئایرەوە چەک و چۆڵ و تەقەمەنی بۆ هێندێک لە وڵاتان دەگوازێتەوە. هەر بەو بۆنەوە ئەمریکا، کۆمپانیای ماهان ئەیریان خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە. شایانی باسە کە پێشتریش وڵاتانی فەڕانسە و ئاڵمان، گەشتەکانی کۆمپانیای "ماهان ئایر"یان بۆ وڵاتەکەیان قەدەغە کردبوو.