کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی وەزشوانێکی کورد لە سوئێد

19:51 - 12 خەزەڵوەر 2719

لاوێکی یارسانی پلەی یەکەمی کاراتەی وڵاتی سوئێدی بەدەست هێنا. لاوێکی کوردی یارسانی توانی لە کێبڕکێی کاراتەدا، پلەی یەکەم بەدەست بهێنێ. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی وڵاتی سوئید، لاوێکی یارسانی بە ناوی "کاوە زەحمەتکێش" لە کێبڕکێی کاراتە لە وڵاتی سوئێد، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا. ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٨٠_ کیلۆی گەورەساڵان، لە سەبکی "کیوکوشین"، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا. شایەنی باسە کە وەرزشوانە کوردەکان چ لە دەرەوەی وڵات و چ لە ئێرانیشدا سەرەڕای نەبوونی سەرەتاییترین کەرەستەکانی وەرزشی، بەڵام پلەی جیهانی بەدەست دێنن و شانازی بۆ خۆیان و گەلەکەشیان تۆماردەکەن. وەزشوانانی کورد، بە هەڵوێستی و نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستی کورد بە هەموو دونیا نیشان دەدەن کە نموونەی هەرە بەرچاویان وریا غەفووری کاپیتانی تۆپی پێ جگە لە پێشکەشکردنی یارییەکی جوان، بە هەڵوێستە بوێرانەکانی لە ئاست ڕووداوەکان ناسراوە و ناوبانگی دەرکردووە.