کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتی دەربڕینی ٢٠٠ سینەماکاری ئێرانی بە سانسۆڕ و نەبوونی ئەمنییەتی کاری

19:55 - 12 خەزەڵوەر 2719

دووسەد سینەماکاری ئێرانی کە لەنێو ئەواندا سینەماکارانی بەرچاو و بەناوبانگی تێدایە، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر نەبوونی ئەمنییەتی کاری و سانسۆڕ دەبڕی. پیشەی سینەمای ئیران، وەک هەموو بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگە کەوتۆتە ژێر کاریگەریی سەرکوتکەرانەی کۆماری ئیسلامی، و سینەماکاران لە دۆخێکی خراپدان، سانسۆڕکردن و خۆسانسۆڕکردن و کۆسپی سەر ڕێگەیان لە کارکردندا، کەوتوونە ژێڕ فشارەوە و هەر لەو پێوەندیەدا ٢٠٠ کەس لە سینەماکاران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕۆژی شەممە ١١ی خەزەڵوەر، ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر سانسۆڕکردن، نەبوونی ئەمنییەتی کاری و کەڵک وەرگرتن لە پیشەی سینەمای ئێران دەربڕی. بە وتەی ئەو سینەماکارانە لە کە نێو ئەواندا دەرهێنەرانی بەناوبانگ و ڕەخنەگری وەک"ناسر تەقوایی، ئەسغەر فەرهادی، بەهرام بەیزایی، ڕەخشان بنی ئیعتماد، نیکی کەریمی، پەرویز کیمیاوی و جەعفەر پەناهی"، دەبیندرێن، دەڵێن سانسۆڕکردن و قۆناغەکانی وەرگرتنی مۆڵەتنامە، بۆ سازکردنی هەر فیلمێک بۆتە دیوارێکی مەرگ هێنەرو پیشەکەیان کەوتۆتە بەر هێرش. سینەماکاران بە دەرکردنی ئەو بەیاننامەیە ، ئاماژەیان بەو بابەتانە کردووە، خنکاندن و سانسۆڕ، ناکارامەیی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لە ڕەوتی کاری یاسایی و هێنانی سەرمایەگەلی گوماناوی بۆ سینەما و لەو پێوەندییەدا ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە لە سیاسەتی پشکنین و سانسۆڕ و هەڵاواردن بێزارین و داواکاری ئازادی و دەربڕینی بیروڕاین. ئەمنییەتی کاری بابەتێکی دیکەی بەیاننامەکەیە کە ئاماژەیان پێکردوە و بەشێکی زۆر لە دەرهێنەران بە سازکردنی بەرهەمێکی ڕەخنەگرانە، بە زیندان حوکم دەدرێن و یا بە دەستکێشانەوە لە کارەکەیان و ئیزنی چوونە دەرەوەیان لە وڵات پێنادرێ و ئەو هەڵاواردن و سانسۆڕکردنە بۆتە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە سینەماکاران بە ناچار وڵات بە جێبێڵن. بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەین بەو چەند سینەماکارە، بەهرام بەیزای، جەعفەر پەناهی، بەهمەن قوبادی و محەمەد ڕەسووڵ‌ئێف، کە چەندین ساڵە بە ناچاری کۆچیان کردووە یا لە لایەن دەزگایی کۆماری ئیسلامییەوە قەزایی حوکمدراون. هونەرمەندانی پیشەی سینەمای ئێران، لە کۆتاییدا ئاماژەیان بەوە کردوە کە پشتگیری دەوڵەت و ناوەندە پێوەندیدارەکان و وەزارەتی ئیرشاد بە شێوەیەکە کە ئەگەر بەرهەمەکان بە ناوەڕۆکێکی نزم و دابەزیو بڵاو بکرێنەوە بوودجەی زۆرتر لە سینەما وەردەگرن و جێگایەکی کەمتر بۆ بەرهەمەکانی ڕەخنەگرانە و ناوەرۆکی دیکەی سینەمای ئێران دەمێنێتەوە.