کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەند" شەهرام نازری" بۆ پشتگیری کوردانی ڕۆژاوا کونسێرتی سوئێدی هەڵوەشاندەوە

16:50 - 13 خەزەڵوەر 2719

شەهرام نازری هونەرمەندی ناوداری خەڵکی کرماشان لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی "خوراسان" ڕایگەیاند: دوای ٢٦ساڵ بڕیاربوو لە کونسێرتێکدا لە وڵاتی سوئێد بەشداری بکەم بەڵام بە هۆی ئەوەیکە لە ڕۆژاوای کوردستان خەڵکی کورد بە بەرچاوی دنیاوە خوێنیان دەڕژێ و دەکوژرێن، بۆ هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی کورددا لە ڕۆژاوای کوردستان بڕیارم داوە کە لەو کونسێرتەدا بەشداری نەکەم. هەرلەو پێوەندییەدا پێشتر گرووپی مووزیکی گلاریس لە کرماشان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و هاوخەمی لە گەڵ خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان بانگهێشتی کەناڵی "تە رە تە تورک"یان ڕەتکردەوە وگەورە مووزیکژەنی کورد کەیهان کەلهوڕیش کونسێرتی ئیستانبوڵی لە تورکیەی هەڵوەشاندبۆوە و هێرشی تورکیەی مەحکووم کرد . شایەنی باسە کە زۆرێک لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی جیهان پاڵپشتی خۆیان بۆ خەڵکی کورد لە ڕۆژاوا دەربڕی و هێرشی تورکیەیان مەحکووم کردوە.