کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خاتوونێکی کرماشانی بوو به باشترین ئەکتەری فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام

16:57 - 13 خەزەڵوەر 2719

"نەستەرەن جەوادنیا" لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی دەربەندیخان بە بۆنەی ڕۆڵگێڕانی لە شانۆی «دەکرێت گورگ نەبین» لە بەرهەمەکانیی مورتەزا ئەسەدی، وەک باشترین ئەکتەری ژن خەڵات کرا. شانۆی «دەکرێت گورگ نەبین» لە نووسینی وەحید خەسرەوی و دەرهێنانی مورتەزا ئەسەدی مەرام، وەک نوێنەری شانۆی ئێرانییەکان لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی دەربەندیخان بەشداربوو.