![](/files/jash.jpg)
جاشەکانی پیرانشار بۆ خۆشخزمەتی بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵی زیان گەیاندن بە کاسبکاران و کۆڵبەرانی ناوچەکەدان.
جاشە نیشتمانفرۆشەکانی ناوچەی پیرانشار چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێرشیان کرد سەر کاسبکاران لە "زێوکە" و وڵاغەکانیان دزین و لەگەڵ خۆیانیان بردیانن بۆ پایگاکانی ناوچەکە.
جاشەکان کە هەردەم بوونەتە کەواسووری بەر لەشکری دژمن، ئەمجارەشیان بوونە پێشقەرەوڵ و بە ماشێن وڵاغەکانیان بردە پایگاکان.
لە ماوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کۆمەڵێک لە ئینسانی نەفس نزم و پارەپەرست، بۆ خاتری بەرژەوەندییە شەخسییەکانیان ئامادەن واز لە پێناسەی کوردبوون بێنن و خۆیان بخەنە باوەشی دژمنێک کە خاکی کوردستانی داگیر کردوە و ڕۆژانە بە بەرچاوی ئەوانەوە و بە بەرچاوی جیهانەوە کورد دەکوژن و زوڵم لە خەڵکی کوردستان دەکەن.
کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانیش هەر بەهۆی سیخوڕی ئەو جاشانەوەیە و هەر ئەوان دەبنە چاوساغی هێزی دوژمن و لە کوێرە ڕێگاکاندا کەمین بۆ ئەو کوردە کاسبکار و هەژارانە دادەنێن کە دەیانهەوێ لەو ڕێگەیەوە نانێک بۆ مناڵەکانیان پەیدا بکەن و بە پێچەوانەی ئەو خۆفرۆشانەی کە بۆ پەیدا کردنی نان، دەچنە باوەشی دوژمن و خەڵکی وڵاتەکەی خۆیان دەکوژن و دەبنە سیخوڕ تا خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بڕێژن و هەرچی زیاتر لە نێو خەڵکی کورددا ڕیسوا و شەرمەزار بن.