کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەپرسەی مامۆستا حەمید دەروێش دا

13:15 - 14 خەزەڵوەر 2719

ڕۆژی ٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٩ هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان مامۆستا حەسەنزادە تێکۆشەری لە مێژینە و سیمای ناسراوی دیموکرات، قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی و سۆران نۆری نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ، بە مەبەستی بەشداری لە پرسەی کۆچی دوایی خەباتکاری دێرین و کەسایەتیی ناسراوی کورد مامۆستا حەمید دەروێش، سەرۆکی پارتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریا، سەردانی بارەگای ئەو پارتەیان لە شاری سڵیمانی کرد. هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە لە لایەن هێژا علی شەمدین.... ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی پێشڤەرۆ و هەڤالانی پێشوازییان لێ کرا، لە نزیکەوە هاوخەمیی ڕێبەری و سەرجەم تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا حەمید بە تێکۆشەرانی ئەو پارتە و گەلی کورد لە ڕۆژاوا ڕاگەیاند و ڕێز و ئەمەگناسیی خۆیان لە ئاست ڕابردووی پڕ لە تێکۆشان و بێ ماندووبوونی ئەو کەسایەتییە خەباتکارە و ئەم دۆستە دێرینەی حیزبی دیموکرات دووپات کردەوە.