کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ بەغدا و نەجەف

16:36 - 14 خەزەڵوەر 2719

بەھۆی ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، ئێران گەشتیی فڕۆكەوانی بۆ بەغدا و نەجەف ڕاگرت. مەقسوود ئەسعەدی، بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران ڕایگەیاند، سەرجەم گەشتەكانی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران بۆ بەغدا و نەجەف ڕاگیراوە. هەروەها ناوبراو لەو بارەوە رایگەیاندووە کە دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیان پەیوەندی بە ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی عێراقەوە ھەیە و تا بەردەوامی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق ھیچ گەشتێكی فڕۆكەوانیان بۆ بەغدا و نەجەف نابێت. لەلایەكی دیكەشەوە مەسعود حوسێنیان سەركونسوڵی ئێران لە كەربەلا رایگەیاندووە، لە ئێستادا بارودۆخ بۆ سەردانی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ شارەكانی عێراق باش نییە و داواش دەكات ھاووڵاتیانی ئێرانی گەشتەكانیان دوا بخەن.