کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوبوونەوەی "٥٠٠هەزارتۆن" گەنمەشامی ژاراویی لە ئێران

16:40 - 14 خەزەڵوەر 2719

پێنسەدهەزار تۆن گەنمەشامی بە ماددەی کوشەندە لە ئێران بڵاوکراوەتەوە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەوڵی پەردەپۆشکردنی دەدەن. بەرپرسی کۆمیسیونی ئەسڵی٩٠ لە مەجلیسی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی ٣ی ڕێژیم ڕایگەیاند کە ٥٠٠ تۆن گەنمەشامی ماوەبەسەرچوو وژاراویی هاوردەی ئێران کراوە و ٣٥٠ هەزارتۆنیشی کەڵکی لێوەرگیراوە و دەرخواردی خەڵک دراوە. هەرچەند وەزیری تەندروستی ڕێژیم ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە، بەڵام "ئەمیر خوجەستە"  دەڵێ: دووسەد هەزار جار لێکۆڵینەوەمان لەسەری کردووە و ژاراوییە بە ماددەیەکی زۆر مەترسیدار و ژەهرێک بە ناوی "ئافلووزوکسێن" کە قارچێکی زۆرمەترسیدارە و دەبێتە هۆی مەرگی مرۆڤ. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە لە کارەساتی "چنار مەحموود"یشدا هەر وەکوو هەمیشە بەرپرسانی ڕێژیم ڕەتیانکردەوە کە خەڵکی ئەو گوندە بە دەرزی ژارویی کرابێتن هەروەها لە سەر بابەتی برینجی ماوەبەسەرچوو و ژاراویی لە ساڵی ٩٣ی هەتاویدا بیدەنگییان هەڵبژارد. هەمووی ئەمانە ئاراستەیەکی مەترسیدارە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ قازانجی تایبەتی کەس یان کەسانی سەر بەڕێژیم ئامادەن بە کۆمەڵ خەڵکی ئێران بکەنە قوربانی گیرفان و بەرژەوەندی خۆیان.