کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتەکانی مایک پێنس لەساڵڕۆژی داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران

16:41 - 14 خەزەڵوەر 2719

مایک پێنس دەڵی: "توندئاژۆ ئیسلامییەکان لە ئێران درێژە بەهەناردەکردنى تیرۆریزم دەدەن". جێگرى سەرکۆمارى ئەمریکا لە ساڵڕۆژى داگیرکردنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە تاران، لە پەیامێکدا یادى بەبارمتەگرتنی ئەمریکییەکانى کردەوە. مایک پێنس دوێنێ ١٣ی خەزڵوەرلە توێتێکدا نووسی: "ئەوڕۆکە ئێمە شانازى بە ئەمریکاییە بوێرەکان دەکەین کە ٤٤٤ ڕۆژ لە ئێران و لەژێر دەستى توندئاژۆ ئیسلامییەکان لە بەندیخانەدابوون. ئەو ئیسلامییە توندئاژۆیانەى کە ئێستاشى لەگەڵدا بێت خەریکى هەناردەکردنى تیرۆریزمن لە سەرتاسەرى دونیا. پاش ٤٠ ساڵ، میراتى ئەوان هەروا بەردەوامە و ئێمە هەرگیز ڕەنج و بوێرى ئەوان لەبیر ناکەین". هەروەها مایک پۆمپئۆ لە تویتێکدا هوشداریی دایە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و دەڵی: "ڕژێمى ئێران دەبێت هەموو ئەمریکییە دەستبەسەرکراوەکان ئازاد بکا. بەتایبەت کەسانى نادیارى وەک "باب لوینسۆن و شیوئە وانگ و باقر و سیامەک نمازى" و ئەوانى دیکە. ئێمە تا ئەو کاتەى دەگەڕێنەوە باوەشى بنەماڵەکانیان، بە ئارامى دانانیشین. شایانی باسە کە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، بە فەرمانی خومەینی هێرش کرایەسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران و ٤٤٤ئەمریکاییان بە بارمتەگرت وکۆماری ئیسلامی هەر لەسەرەتای هاتنییەوە هەموو یاساکانی نێونەتەوەیی پێشێلکرد.