کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی پیتاندنی یورانیوم بۆ ١٠ بەرابەر زیاد دەکا

16:42 - 14 خەزەڵوەر 2719

عەلی ئەکبەر ساڵحی،سەرۆکی وزەی ناوکی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لە بنکەی ناوکی نەتەنز ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی پیتاندنی یۆرانیومی بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی وڵاتانی ئورووپایی و گوشارخستنەسەریان دەقات بەرزکردەوە. ساڵحی هەروەها ڕایگەیاند کە ئەگەر فەرانسە، بریتانیا و ئاڵمان پێبەندی ڕێکەوتنی بەرجام نەبن و نەوتی ئێمە نەفرۆشرێت ، پیتاندنی یورانیوم هەم لە بنکەی ناوکی نەتەنز و هەم لە بووشێهر بەرزدەکەینەوە، ئەمەش بەرپرسانی باڵای ڕێژیم، لەوانە خامنەیی ئەم بڕیارەیان پەسەندکردووە. شایانی باسە کە پاش سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر کۆماری ئیسلامیدا، وڵاتانی ئورووپایی بۆ بەرژەوەندی خۆیان ویستیان لە ڕێککەوتنەکەدا بمێننەوە و تەنانەت ڕێکارێکی داراییشیان بە ناوی ئینستێکس بۆ کۆماری ئیسلامی کردەوە کە دیسان لەگەڵ دژکردەوەی ئەمریکا بەرەو ڕووبوون و تاڕادەیەک ئەو وڵاتانەش لە کۆماری ئیسلامی دوورکەوتنەوە کە کۆماری ئیسلامی بۆ گوشار خستنە سەر وڵاتانی ئورووپایی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە شێوەی ئاشکرا دەتپێکردەوە. هەر لەم پێوەندییەدا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی، ئەمریکا و وڵاتانی جیهان هۆشدارییان داوە بە کۆماری ئیسلامی کە دەست لە پیتاندنی یۆرانیوم هەڵگرێ ئەگینا تووشی گەمارۆی زۆرتر دەبێتەوە. جێی ئاماژەیە کە سەرەکیترین هەوڵ و پێداگری جیهان و بەتایبەت ئەمریکا لەسەر دەستپێڕانەگەیشتنی کۆماری ئیسلامی وەکوو سەرەکیترین پاڵپشتی تیرۆرە بە چەکی ناوکی، هەربۆیە پیتاندنی یۆرانیوم لەو ڕاددەیە زیاتر کە بۆی دیاریکراوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دەبێ باجەکەشی بدا.