کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبە شێعرێک لە شاری ساحێبی سەقز

18:56 - 21 سەرماوەز 2719

لە شاری ساحێبی سەقز، کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبە شێعرێکی کوردی بەڕێوە چوو. کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی شێعری "چریکەی دڵ"، بەرهەمی "مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان"، شاعیری لاوی خەڵکی شاری ساحێب سەر بە سەقز، بە بەشداریی ژمارەیەک لە شاعیران و نووسەران و هۆگرانی شێعر و وێژە بەڕێوە چوو. ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، کۆڕی پەردەلادانی کتێبی "چریکەی دڵ"، دووهەمین بەرهەمی "مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان"، ناسراو بە "سەرمەس"، بە بەشداریی مامۆستایان، شاعیران، نووسەران و ئەدەبدۆستانی شارەکانی سەقز، بۆکان، مەهاباد، پیرانشار، بانه، مەریوان، سنه و ساحێب و دەوروبەری لە هۆڵی " لۆرد"ی، ساحیب بەڕێوە چوو. شایانی باسە کە شاری سەقز یەکێک لە شارە دیارەکانی ئەدەب و هونەر لە ئاستی کوردستان و ئێرانە ڕادەیەکی بەرچاو لە شاعیران و هۆگرانی ئەدەبی تێدا پەروەردە کراوە.