بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، ئێران و لوبنان ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر کۆماری ئیسلامی چڕتربكرێنه‌وه و وتیشی: "له‌گه‌ڵ تره‌مپ رێككه‌وتووین، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین".
ناتانیاهۆ له لێدوانێكدا له لیشبوونه ، كه بۆ بینینیی مایك پۆمپێئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی كردبوو و وتی: "خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، ئێران و لوبنان ده‌رفه‌تێكی گه‌وره ده‌ڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر بكرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیچ هۆكارێک نییه بۆ یارمه‌تیدانی ئێران و جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته وڵاتانی ئورووپاش فشار بخه‌نه سه‌ر ئێران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆپێشاندانه‌كان خۆیان هەلێکی باشن بۆ لاوازكردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترهامپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و كرده‌ییمان هه‌یه و ترامپ خۆی بڕیاری جێبه‌جێكردنی داوه، له‌وانه‌ش سه‌پاندنی سزا و كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
هه‌روەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ترامپ و پۆمپێئۆ له‌سه‌ر سوود وه‌رگرتن له خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، ئێران و لوبنان رێككه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران.
شایانی باسە کە، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، له هه‌ریه‌ک له عێراق و ئێران و لوبنان خۆپێشاندانی فراوان له دژی خراپی دۆخی ئابووری ساز ده‌كرێن و له عێراق و لوبنان خۆپێشانده‌ران داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تیان كرد و له ئێرانیش خۆپێشاندانه‌كان بە هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی بێنزین سازكران.
له‌كاتێكیشدا خۆپێشاندانه‌كانی لوبنان له كه‌شێكی ئاشتیانه‌دا سازكران و چه‌ندین چالاكییش له‌ناو خۆپێشاندانه‌كان به‌ڕێوه‌چوون، به‌ڵام له عێراق زیاتر له ٤٠٠ كه‌س له توندوتیژییه‌كاندا كوژران، لە ئێرانیشدا به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، زیاتر له ١٦٠ كه‌س له توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه ئێران گیانیان لەدەستداوە و بە پێی ئامارەکانی تریش زیاتر لە ٣٠٠کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەس بریندار و هەزاران کەسیش دەسبەسەر کراون.
هەروەها ئێستاشی لە گەڵدابێ دوای ٢٠ ڕۆژ لە سەرکوتی خۆپێشاندەران ڕۆژ نییە تەرمی لاوانی ئەم وڵاتە لە نێو بەنداوو و دەرەوەی شارەکاندا نەدۆزرێنەوە کە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ڕەوتی دەسبەسەرکردنەکانیش بەردەوامن و ڕێژیم بۆ ئازادکردنیان داوای بارمتەی قورس دەکا.