کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی کورد لە بێلژیک خەڵاتی ڕۆژنامەوانی وەرگرت

17:18 - 24 سەرماوەز 2719

لە وڵاتی بێلژیک کچێکی کورد بوو بە براوەی خەڵاتی "بیلگۆدیسێ"ی کە تایبەت بە بواری ڕۆژنامەوانییە. ڕۆژنامەوانێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی بێلژیک، بە ناوی "ڕۆژین فەرحۆ'' بە هۆی ئامادەکردنی باشترین فیلمی دێکۆمێنتاریی تەلەفزیۆنی لە بارەی ژینگەوە، خەڵاتی "بێلگۆدیسێ"ی بە دەست هێنا. ئەم خەڵاتە ساڵانە لەلایەن فیلیپی دووەم، پاشای بێلژیکەوە دەبەخشرێتە ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە باشترین دێکۆمێنتاری تەلەفزیۆنی ئامادە دەکەن. ڕۆژین فەرحۆ" خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی ڕۆژنامەوانیی زانکۆی"ئیراسمۆس"ی، برۆکسێلە و لەهەمان کاتدا وەکوو ڕۆژنامەوان کار بۆ دوو کەناڵی تەله‌فزیۆنی ئەو وڵاتە دەکا.