کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کردنی سێ چالاکی مەدەنی لە ئیسلام‌ئاوای کرماشان

14:45 - 25 سەرماوەز 2719

سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ئیسلام ئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کران. ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکی مەدەنی لە شاری ئیسلام ئاوا و دەستبەسەریان کردوون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ چالاکە بە ناوەکانی "داریوش مورادی" "سوهراب مورادی" و " ئەحمەد بەساتی" دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ کرماشان گوازراونەتەوە و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ماڵەکانیان پشکنیون. ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەسبەسەر کراون. "سوهراب مورادی" بەڕێوەبەری ماڵپەڕی "هەسارە"یە، کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی هەواڵ و بابەتی فەرهەنگی و ئەدەبی بڵاو دەکاتەوە و "ئەحمەد بەسات"یش یەکێک لە شاعیرە لاوەکانی ئەو ناوچەیەیە.