کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێک لە ناوچەی سەردەشت

14:48 - 25 سەرماوەز 2719

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "دۆڵەبی" لە ناوچەی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری گوندی"دۆڵەبی'' لە ناوچەی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "هادی حەسەنی" خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت گیانی لە دەستداوە. بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار ناوبراو کە تەمەنی ١٩ ساڵ بووە و سەرپەرەستی بنەماڵە بووە ، بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی دایک و خوشکی بە ناچار ڕووی کردۆتە کۆڵبەری. جێی وەبیر هێنانەوەیە کە لە ماوەی ٢٤کاتژمێردا ئەوە دووهەمین کۆڵبەرە کە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەکوژرێ و ساڵانە بە سەدان کەس بە تەقەی ئەو هێزانە گیانیان لە دەست دەدەن.