کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردێک وەکوو باڵوێزی پارێزگاری لە ئوقیانووسەکان هەڵبژێردرا

14:48 - 26 سەرماوەز 2719

خاتوونێکی کورد بە ناوی "سارا نەقشبەندی "ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی "شلێرە" خەڵکی سەردەشت، لەلایەن ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئوقیانووسناسییەوە وەکوو باڵوێزی پارێزگاری لە ئوقیانووسەکان هەڵبژێردرا. ڕێکخراوی پارێزگاری لە ئوقیانووسەکان،خاتوو"سارا نەقشبەندی" وەکوو باشترین چالاکی بواری ژینگەیی زەریاکان هەڵبژارد و لە لایەن ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیەوە خەڵاتێکیان وەکوو ڕێزلێنان بە کارو چالاکییەکانی ناوبراو لە بواری ژینگەدا پێبەخشی. جێگای ئاماژەیە کە لەو خولەدا ٢١کەس وەکوو نوێنەری وڵاتان بەشداربوون کە هەموویان لەبواری ژینگەییدا چالاکن . هەروەها ئەم خولەی کۆبوونەوەی ئەو ڕێکخراوە لە دوورگەی"وارتا"کە لە باشووری ئیتالیا هەڵکەوتووە و ساڵانە و هەرساڵێک لە وڵاتانی وەکوو کانادا،ئافریقای باشوور وچین و وڵاتانی دیکەش بەڕێوەدەچێ. شایانی باسە کە ئامانج لە دامەزراندن و چالاکی ئەو ڕیکخراەویە ئەوەیە کە لەبواری کەمکردنەوە و نەهێستنی زیانەکان لەسەر ژینگە و بە تایبەت پیسیی "میکروپلاستیک لە ئوقیانووسەکان و ئاوەکاندا کە لە پرۆسەی خواردندا دەگەڕیتەوە بۆ ناخی مرۆڤەکان و تێکەڵ بە لاشەیان دەبێ ،کۆمەڵێک کەس پەروەدەدەکەن و باریاندەهێنن لەو بوارانەدا.