بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کوردستان و کورد گەیشتوە،
بە خوشییەوە هەر دوو بەندیی سیاسیی لە مێژینەی کورد٫ هەر دوو تێکوشەری خۆڕاگری دوورترین بەندیخانەکانی ئێران٫ هاوڕێیان والی دروودی و عومەر ئیمامی بە پێی حوکمێک کە ڕێکەوتی ۲۵ی سەرماوەزی ئەمساڵی لە سەرە٫ لە زیندانی یەزد ئازاد بوون. ئەم دوو پێشمەرگەیەی دێموکرات لە جۆزەردانی ۱۳۷۵ لە دەراوی شاهۆ لە دوای تێکهەڵچوونێک لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە دیل گیران و ماوەی۲٤ ساڵ بوو دیلی ئەشکەنجەگاکان و تاریکخانەکانی رێژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بوون.
ئەم ئازادییە لەوان و لە هەموومان پیرۆز و٫ نوخشە بێ لە هەموو زیندانییە سیاسیەکانی دیکە.