کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی دێولانی لە سنە لەسێدارە درا

15:17 - 27 سەرماوەز 2719

سەرەڕای هەوڵی چالاکانی مەدەنی و خەڵکی خێرخوازی کوردستان لاوێکی خەڵکی دێولان لە بەندیخانەی شاری سنە لە سێدارە درا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە نێوخۆی وڵات، کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی دێولان بە ناوی "فەرزاد سەیف پەناهی" تەمەن ٣٦ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە بەڕێوەچوو. فەرزاد سەیف پەناهی پاییزی٩٣ی هەتاوی بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی دێولان بە ناوی "سەعدی قادری" دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو. بنەماڵەی سەیف پەناهی ڕۆژی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوایان لە خەڵک وچالاکانی مەدەنی و ڕێکخراو و خەڵکی خێرخوازی کوردستان کە لەو بوارەدا چالاکن و هەتا ئێستا توانیویانە چەندین کەس لە ئێعدام و سێدارە ڕزگار بکەن کردبوو کە یارمەتییان بدەن بۆ ئەوەیکە "فەرزاد سەیف پەناهی" لە سێدارە ڕزگار بکەن، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام مایەوە و ناوبراو لە سێدارەدرا.