![](/files/ahmadabolghaid.jpg)
بەرپرسی گشتیی یەکیەتی وڵاتانی عەرەبی"ئەحمەد ئەبولغەیت" لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە ڕایگەیاند کە، کۆماری ئیسلامی مەترسیدارترین رێژیمە لە ناوچەکە و لە جیهانیشدا.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر کاتێک زیاتر مەترسی هەیە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان و لە هەموو بوارێکەوە دەیهەوێ ئاسایش و ئاشتی لە دنیادا تێکبدا و بەرپرسی تێکدان و هەموو ئەو ڕووداوە نەخوازراو و تێرۆریستییانەیە کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن و دەبێ پێشی پێبگیرێ.
ئەبولغەیت، هەروەها وتی: "کۆماری ئیسلامی بەرپرسی هەموو ئەو خوێنانەیە کە لە سووریە و یەمەن و عێراق و لوبنان و میسر و فەلستیندا ڕژاون و دەڕژێن و کۆماری ئیسلامی وەکوو شێرپەنجەیەک ناوبرد کە ئەگەر نەڕووخێ دەتوانێ هەموو جیهان بخاتە مەترسییەوە و پیسترین سیاسەت و ڕوانینی بۆ دونیای ئەمڕۆ هەیە و زۆر دواکەوتوانە بیردەکاتەوە و دەبێ وڵاتانی ناوچەکە لە گەڵ ئیسرائیل ڕێکبکەون بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران.