کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرپەرەستی گرووپی شاخەوانی"میرکۆ" دەسبەسەر کرا

15:34 - 28 سەرماوەز 2719

ژنە چالاکی ژینگەیی و سەرپەرەستی گرووپی شاخەوانیی "میرکۆ" لە مەهاباد دسبەسەر کرا. لە درێژەی بەردەوامیی دەسبەسەر کردنی چالاکانی ژینگەیی و فەرهەنگیدا لە شارەکانی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ‌هێرشیان کردە سەر ماڵی چالاکێكی ژینگەیی، بە ناوی "گوڵان عەلیزادە" و دەسبەسەریان کرد. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "گوڵان عەلیزادە" بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسبەسەر کراوە. ناوبراو لە چالاکانی ژینگەیی مەهاباد و هاوکات سەرپەرەستی گرووپی شاخەوانی "میرکۆ"ی، ئەو شارە بووە.