کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەلی ئەکبەر جاویدان: دەسبەسەرکردنی٢٥٠ کەس لەخۆپێشاندەران لە کرماشان

19:38 - 28 سەرماوەز 2719

فەرماندەیەکی هێزە ئینتیزامییەکانی کرماشان "عەلی ئەکبەر جاویدان" دەڵێ ٢٥٠ کەس لە خۆپێشاندەران و ئەو کەسانەی کە ڕێبەرایەتیی خۆپێشاندانەکانیان دەکرد دەسبەسەرکراون. ناوبراو هەروەها تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی ئاگر تێبەردانی سامانی خەڵک و حکوومەت و دژایەتی لە گەڵ خودای داوەتە پاڵ ئەو کەسانەوە کە دەسبەسەرکراون. شایانی باسە کە بە پێی هەواڵە نافەرمییەکان زیاتر لە هەزار کەس لە پارێزگای کرماشان دەسبەسەرکراون، بەڵام ڕێژیم ئاماری درووست ڕاناگەیەنێ. هەروەها لە ماوەی خۆپێشاندانەکاندا پارێزگای کرماشان ،بەتایبەت دوو شاری کرماشان و جوانڕۆ یەکێک لە خوێناویترین شارەکانی ئێران بوون و هێزەکانی رێژیم تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە بەشێوەیەک کە هەر لەو پارێزگایە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بەهەزاران کەسیش برینداربوون.