کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنسێرتی گرووپی مۆسیقای "گلاریس" بۆ شەوی یەڵدا هەڵوەشایەوە

19:45 - 28 سەرماوەز 2719

ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کرماشان، پێشیان بە کۆنسێرتی گرووپی مۆسیقای ژنانی "گلاریس"ی، کرماشان لە شەوی یەڵدادا گرت. کۆنسێرتی گرووپی مۆسیقای ژنانی "گلاریس"ی کرماشان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە بۆ شەوی یەڵدا، پێشی پێگیرا و هەڵوەشایەوە. گرووپی مۆسیقای ژنانی "گلاریس" بڕیار بوو بۆ شەوی یەڵدا، کۆنسێرتێک لە هۆتێلی "پارسیان"ی کرماشان بەڕێوە ببا کە لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڵوەشایەوە و گرووپێکی پیاوانە، ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا لەو هۆتێلە بەڕێوە دەبەن. گرووپی ژنانی "گلاریس" لە ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە کرماشان دامەزراوە و لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆر و کلاسیک چالاکیی هەیە و هەتا ئێستا چەند کۆنسێرتی لە شاری سلێمانی و کفری، چوارمەحاڵی بەختیاری و کرماشان بەڕێوە بردووە. جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە گرووپی ژنانی "گەلاریس"ی کرماشان، لە هەڵوێستێکی بوێرانەدا لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، بانگهێشتی کاناڵێکی تورکەیەیان سەرەڕای دوو مانگ تەمرین، ڕەت کردەوە و ئەمەش لە نێو خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی هەبوو.