کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی تیمی "تای چی ووشوۆ" ی، سەردەشت لە ئاستی ئێراندا

16:14 - 1 بەفرانبار 2719

سەرکەوتنی تیمی "تای چی ووشوۆ" ی، سەردەشت لە ئاستی ئێراندا تیمی "تای چی ووشوۆ"ی، سەردەست لە پاریزگای ورمێ بوو بە قارەمانی دووهەمی ئێران. بەپێی هەواڵی کومیتەی "تای چی" فیدراسیۆنی ووشۆ"ی، ئێران، تیمی "تای چی" سەردەشت کە بە نوێنەرایەتی پارێزگای ورمێ بەشداری ئەو کێبڕکێیەیان کردبوو، بە بەدەست هێنانی ٩ میداڵ، ٤ میداڵی زێو و پێنج میداڵی بڕۆنز، لە دوو بەشی "تالو، و توی شۆ"، توانی لە ئاستی ئێراندا پلەی دووهەم بەدەست بێنێ. لاوان و وەرزشوانانی کورد سەڕای بەربەستەکان، بەڵام بە هێز و ئیرادەی خۆیان لە کوردستان و زۆر شوێنی جیهان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەبنە قارەمان و نموونە و سەرکەوتن وەدەست دێنن.