کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامیکی حیزب لە ناوچەی بۆکان

20:27 - 1 بەفرانبار 2719

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی مام حەسەن ئەحمەدزادە، ئەندامی بەڕابردووی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بەهۆی پیری و نەخۆش کۆچی دوایی کرد. ناوبراو لە ساڵانی ٤٦-٤٧ پێشمەرگەی جووڵانەوەی کورد بووە و هەتا دواڕۆژەکانی ژیانی کەسێکی بەهەڵوێست و بەبیروباوەڕ بووە. ناوبراو بەو هەست و باوەڕەوە منداڵەکانی گۆش کردوە و کاریگەریی زۆری لەسەر کەسانی دەوروبەر بووە، بۆیەش بەردەوام جێی متمانەی خەڵک و کەسانی ناوچە بووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆچی دوایی مام حەسەن سەرەخۆشی لە بنەماڵەو و کەسوکاری دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.