کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەو شەوە

20:34 - 1 بەفرانبار 2719

ئەو شەوە شەوێکی کورت شەوێکی کورت شەوێکی کورت بۆ تێڕوانین و یاخی بوون بۆ پیاوێ هەڵاتن تینوویی تێکەوەی پێچا و سەرووی هەموو زستانێک پیاڵەی بێ‌باوەڕ لە پرخەی قەتارێکدا تۆ خەریکە خەو دەتباتەوە خاتوونی گۆڕ خەریکە هەڵدێر هەڵدێر وێڕای بەنانەوەبوونی ڕووحمان دە هەسارەهاهەسار پیکسێل دداندا کە خۆر یانی عەکسێکی سووتاو هەر بە دەستهەڵگری درۆ دەکەی بە نووزەنووزی سەی دە شۆڕشی ڕماندا. هەستەوە کەڵێ هەستەوە لە وێ سینگۆڵەی بە چرایە لە خوێنی بە دۆڵایی پشتێم دەخورایە لە جووتی لە شووشەی لە کوولەکەی دە گەڵایە وتی دەدەو دەلە دوودەلێ دەدەلوو هەی کەڵێ ئەون نە ونە و نەوە ون لە نەبوونێ دەکەن حەڕەکەتێ بە توونێ شەمن هۆ شەمەلێ هۆ هۆ شەمەلێ ئەگە خاتوون ڕاست‌ دەبوونەو لە مەجنوونێ تۆزم لە تەتەی لە تووتنێ ناوەڵا لە جێخوونێ بۆ خۆمت دەگەزم هەڵتدێنمە تەڵایە ئاوات کە گەلێ بە بڕێنەوەی زستانۆک بەندەنی گرژ و وتەیەک بۆ پیرترین قەتار کە کوڕەکە چووبوو بۆ سەنگەک ئی هێندەی شەوە ئەو کورت دەستی لە چرچۆڵەییتدا بوو هۆ خاتوونۆ خانمێ وەخۆ خڕ کەوە خڕ تۆ کەلەپووری دەریای چیو تۆ نویسارانە کەی خاوان بلوێن و بۆم لە سەر و گەرنانت دەی بە هەر گڕەپیتێ تەختە کلیلێ خەفەتێ کوتە ژنێ چییییی؟؟؟؟ ههههههههه ئێوارانە دەگەڕایەوە دەگەڕایەوە دەو پەڕی حەسرەت و گونانیدا رەش بوون بە ڕێگایە ڕێگا گۆڕۆ هۆ تێهەڵدراوی سێبەری قەتار ده مەگری مەگری ڕەشۆ کەڵ گریان کڵاوە هۆ دە مەگری مەگری درۆ ڕۆ گریان گڵاوە هۆ دە مەگری مەگری کەڵوکۆ گریان توڵاوە هەی دە هەنی و هەنی و هەنی ئەو شەو دە گۆڕی تۆم دەنی هەڵمە هەڵێ هەڵمەهەڵی هۆ توڵە بە من پێنەکەنی کەنی کەنی کەنی چراکان بیرەوەری سەرووی هەموو زستانێک ژنێ ددانی چووبوون بۆی بنێرن کامە دەستی هەڵدێراو کامە چاوی دەقەتاردا بەڵام بڵێن خۆ نەساوێ بە کەوای خاتوونی گۆڕ وڵاتی ئێمە بە شەو ناڕوێ گڕ هەڵەمووتە بە خەونی گراوی‌گەلەوە وزەی هەسارەهاهەسار پیاوەماڵان دە وەنەوزی سەی دە شۆڕشی شکاندا دەنا بڵێ ڕۆڵە تۆ چی و کۆڵبەری چی ئەتۆ کوا کوڕی ئەو سەفەرەم بووی ڕۆڵە حه‌ک هەموو تیتکی خاتوونی ناخە گۆڕت بە توونی کەڵدا چێ بڵە ڕۆڵە بۆ نەدەهاتێوە بۆ هێندەت پێدەچوو شەوەکە زۆر کورت بوو زۆر دە تۆخودا با شاعیرەکانتان بلوورێنن با هەڵکەن *** * لە ئەکاونتی نووسەر وەرگیراوە