![](/files/photo_2019-12-23_11-00-34.jpg)
کچێکی مێرمنداڵی کورد بوو بە قارەمانی کێبەرکێی نێونەتەوەیی ژمێریاری زەینی جیهان.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، نۆزدەهەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی ژمێریاری هزریی، کە لە وڵاتی تایلەند و بە بەشداری نوێنەرانی بیست وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو و لە ئاکامدا " ڕۆنیا حوسێنزادە" کچە مێرمنداڵی خەڵكی شاری بانە بۆ دووهەمین ساڵ پلەی یەکەمی ئەو کێبركێیانەی بەدەست هێنا.
شایانی باسە کە ڕۆژی ٢٧ی سەرماوەزی ئەمساڵ کچە کوردێکی دیکە بە ناوی کوردستان زەندی تەمەن ١٢ ساڵان لە وڵاتی تورکیە بەهۆی سەرکەوتنەکانی لە بواری وەرزشدا خەڵاتکرا.