کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆکوشتنەکان لە کوردستان

17:55 - 3 بەفرانبار 2719

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ کەس لە شارەکانی جوانڕۆ، باینگان و پیرانشار، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. لە درێژەی بەردەوامیی خۆکوشتنەکان لە کوردستان، ژنێکی لاو بە ناوی "حەیران ئیبراهیمی" خەڵکی گوندی " دەوان" ی باینگان سەر بە شاری پاوە، بەهۆکاری ناڕوون لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و گیانی لە دەستدا. هەر لەو پێوەندییەدا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ١٧ساڵ بە ناوی سارینا فەیزی" لە جوانڕۆ و کچێکی تەمەن پازدە ساڵ بە ناوی " مریەم شوەندە" خەڵکی گوندی شیناوێ، سەر بە پیرانشار بەهۆکاری ناڕوون پەنایان بۆ خۆکوژیی بردووە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. شایانی باسە کە خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان بە تایبەت لە نێو مێرمنداڵان و لاواندا دیاردەیەکی بەرچاوە و ڕووی لە پەرەسەندنە، بە وتەی دەروونناسان بەشێکی خۆکوشتنەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەر خەمۆکی، بێ‌هیوایی، کێشە کۆمەڵاتییەکان کە بەداخەوە ساڵانە بە سەدان کەس پەنا بۆ خۆکوژیی دەبەن و لەو ڕێگایەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەێنن، ئەوە لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ئاوڕیک لە دۆخی خەڵکی هەژار و بێدەرەتان نادەنەوە.