کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیگەرانیی بانکی ناوەندیی ئێران لە گەڵاڵەی نوێی سیستێمی بانکداری

13:42 - 1 رێبەندان 2719

"ئیبراهیم شەیبانی" بەرپرسی پێشووی بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاندووە کە بوودجەی دیاریکراوی ساڵی داهاتوو بۆ ئێران کێشە و گرفت درووست دەکا و لە سیستمی بەرێوەبەریی بانکی ناوەندیشدا کاریگەریی نەرێنیی دەبێت. " ئیبراهیم شەیبانی " بەرپرسی پێشووی بانکی ناوەندی ڕایگەیاند: '' گەڵاڵەی نوێی سیستێمی بەڕێوەبەریی بانکی ناوەندیی ئێران بە شێوەیەکە کە ٢٠٤ ماددە لەخۆ دەگرێ. ئەگەر ئەو ٢٠٤ ماددەیە بەو شێوەیە کە دیاری کراون کاری پێ بکرێ، کێشەگەلێکی گەورە بۆ بانکی ناوەندی درووست دەکا کە کاریگەری دەکاتە سەر بوودجەی ساڵی داهاتوو و ئەوەش زۆربەی جومگەکانی ئابووری و بەڕێوەبەریی ئێران تووشی کێشە دەکا ". ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەندێ یاسا و بنەما لەو گەڵاڵە نوێیەدا دیاری کراون کە هیچ پێویست نییە و زیادییە. شایانی باسە کە ئەرکی بانکی ناوەندی کۆنترۆڵی سێ ئامێری ئاڵووێری ئابووری، هەڵاوسان و بنەمای دراوییە و ئەگەر ئەو ئەرکە گشتییانە جێبەجێ نەکرێ، بانکی ناوەندی دەتوانێ "پێداویستیی گشتی" کونترۆڵ بکا. ئەوە لە حاڵێکدایە کە کێشە و گرفتەکانی سێ ئامێری سەرەکیی بانکی ناوەندی لە ئەمساڵدا بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە تا ڕادەیەکی زۆر کێشەی بۆ ئابووریی ئێران درووست کردووە. بوودجەی ساڵی داهاتووی ئێرانیش ئەگەر بەو سیستێمە نوێیەوە دیاری بکرێ، زۆربەی بەشەکان لەگەڵ کەمبوونی پارە ڕووبەڕوو دەبن.