کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆکراین داوای سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکەکەی لە کۆماری ئیسلامی دەکاتەوە

22:55 - 1 رێبەندان 2719

دەوڵەتی ئۆکراین داوا لە کۆماری ئیسلامی دەکا دوو سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە ڕادەستی ئەو وڵاتە بکاتەوە. ئۆکراین داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد دوو سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکە ئۆکراینییەکەی ڕادەست بکا کە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران خستیە خوارەوە و بووە هۆی کوژرانی هەموو سەرنشینەکانی کە ژمارەیان ١٧٦ کەس بوو. وەزیری دەرەوەی ئۆکراین" ڤادیم بریستایکۆ" وتی: "ڕادەستکردنی دوو سندووقە ڕەشەکە پابەندبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەلمێنێت بە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن لەو ڕووداوە". بریستایکۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەرکی سەرەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لێبووردن کردن و دان پێدانانە بەوەی کە ڕوویدا، هیوادارم بگەین بە گفتوگۆی سیاسیی زیاتر و تاوتوێی کێشەکانی پرۆسەکە بکەین، بەتایبەتی گەڕاندنەوەی دوو سندووقە ڕەشەکە. ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی هەوڵ دەدات خۆی شیکاری بۆ زانیارییەکانی ناو دوو سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکەکە بکات و ئەو هەواڵانەشی ڕەت کردەوە کە گوایە ڕادەستی ئۆکراینیای دەکاتەوە.