![](/files/shahid-2.jpg)
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی، مستەفا خان ئیفتیخاری کۆچی دوایی کردووە.
مستەفاخان ئیفتیخاری لە بنەماڵەی ناودار و نیشتمانپەروەری ئیفتیخاری، پیاوێکی دڵسۆز و گەلدۆست بوو. ناوبراو کەسێکی دیار و ناسراو و جێگەی ڕێزی خەڵکی پیرانشار بوو.
مستەفاخان ئیفتیخاری مامی شەهیدی فەرماندە، قادر ئیفتیخاری بوو. شەهید قادری ئیفتیخاری پێشمەرگەیەکی ئازا، فەرماندەیەکی لێهاتوو و کادرێکی بەوەجی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو کە بەهۆی ئازایەتی و لێهاتوویی بوو بە فەرماندەری هێزی ئاوارە و ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی گیانی خۆی فیدای گەل و نیشتمانەکەی کرد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی مستەفاخانی ئیفتیخاری و خزم و کەسوکاری و خەڵکی پیرانشار دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.