کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی خوشکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە نۆدشە

14:36 - 3 رێبەندان 2719

بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتوە، حەلیمە یاقوبی خەڵکی نۆدشە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. خاتوو حەلیمە یاقووبی ژنێکی خۆشناو و دڵسۆز بوو و ماڵیان هەمیشە جێگەی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕات بوو. خاتوو حەلیمە خوشکی شەهیدی فەرماندە محەممەد سەعید یەعقووبی ناسراو بە کاڵ کاڵ بوو، ناوبراو یەکێک لە پێشمەرگە دڵسۆز و ئازاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو کە لە ڕێگەی خەبات لە پێناو و ئازادی و ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەیدا شەهید بوو و چووە نێو ڕیزی کاراوانی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمانەوە. هەروەها کوڕێکی دیکەی خاتوو حەلیمە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بێ سەروشوێن کراوە. خاتوو حەلیمە هەر بەهۆی ئەوەی کە بنەماڵەی پێشمەرگە بوو چەند جار لە لایەن ئیتلاعاتی پاوە بانگهێشت کراوە و بێ حورمەتی و بێڕێزی پێ کراوە. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خاتوو حەلیمە و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.