ئه‌مینداری گشتیی “عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق”، هەڕەشە لە ئەمەریکا دەكات و سپاسی موقتەدا سەدر دەکا.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی “عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق” هەڕەشەی لە ئەمەریکا کرد و گوتی: “خۆپیشاندانی میلیۆنی، په‌یامی گه‌لی عێراق بوو بۆ ترامپی گه‌مژه و بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوونی ئه‌مەریكا له عێراق”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مەریكا نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وا ناچاریان دەکەین بكشێنه‌وه.
خەزعەلی، سپاسی موقته‌دا سه‌در، ڕێبەری ڕه‌وتی “سه‌در”یشی کرد، كه ده‌ستپێشخه‌ری ڕێكخستنی خۆپیشاندانی میلیۆنی کردووە.
لەلایەكی دیكە میلیشیای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات و دەڵێ کە لە عێراق و ناوچەکەش دەریان دەکەین.
لە ڕاگەیەندراوێکی میلیشیای کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقدا هاتووە: “خۆپیشاندانی میلیۆنی پەیامێکی ڕوون بوو بۆ کەسە ژیرەکانی ئەمەریکا، بۆ گوشار خستنە سەر دەسەڵاتدارانی گەمژەی وڵاتەکەیان و بۆ کشاندنەوەی هێزەکانیان لە عێراق”.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بە بەردەوامی ئاژاوەگێڕی و تیرۆری هێزەکانی ئەمریکا کراوە، تا دەرکردنی ئەمەریکا، نەوەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو بە وتەی ئەو میلیشیایانە لە تەواوی ناوچەکە و ڕۆژئاوای ئاسیا.