شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلەی ڕیشتەر چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستانی هەژاند، بەپێی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا ٢٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە هەزارکەس بریندار بوونە و هەزاران کەس بەهۆی ترسی بوومەلەرزەوە لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٨:٥٥ خولەک ـی شەوی ڕابردوو بە قوڵایی ١٠ کیلۆمیتر لە سەنتەری شاری سیڤریجە لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان ڕوویداوە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا دەڵێت، لە شارۆچکەی دۆغانیۆڵی سەربە مەڵەتی ٤ کەس و لە خارپێتیش ١٦ کەس گیانیان لەدەست داوە .
لەبارەی ژمارەی بریندارەکان، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە کردوە کە لە مەڵەتی ٢٢٦ کەس و لە خارپێتیش ٥٦٠کەس برینداربوون.
هەروەها لە ئامەد ٣٤ کەس، سەمسوور ٢٥ کەس، ئێلیهـ ٦ کەس، ماراش ٣٧کەس و لە روها ٣٤ کەس برینداربوون.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كانی ناوەندی ڕووداوەکان و باری لە ناکاوی تورکیا، – ئافاد، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له خارپێت و مه‌له‌تێ و ئامه‌دی باكووری كوردستان ٢٠هاونیشتمانیی گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌زار و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
دانیشتووانی شارۆچكه‌ی سیڤیرجه و به‌شێكی زۆری هاونیشتمانیانی خارپێت له ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه، له‌ژێر خێوه‌ته‌كان له پاركه‌كان و هۆڵه‌كانی وه‌رزشیدا ژیان بەسەر دەبەن.