کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی جوولای نۆروێژ

04:33 - 3 گەلاوێژ 2720

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی جوولای، ساڵیادی هێرشی تێرۆریستیی سەر لاوانی نۆروێژ کرد. سەر لە بەیانیی ٢٢ی جوولای ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی خاتوو “ئانا لیباک”، بەرپرسی لاوانی “ئەربیدە پارتی” و ژمارەیەک لە میوان بە ڕەچاوکردنی دۆخی کۆرۆنا، یادی نۆ ساڵەی تێرۆری ٢٢ی جوولای لە نۆروێژ کرایەوە. لەو ڕێوڕەسمەدا خاتوو “نیاز هەمزەزادە”، ئەندامی یەکیەتیی لاوان تاجە گوڵینەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی لە شوێنی مۆنۆمێنتی کوژراوانی دەستی تێرۆر دانا و پەیامی هاوخەمیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پێشکەش بە سەرۆکی لاوانی ئەربیدە پارتی کرد. لە بەشێکی پەیامی یەکیەتیی لاواندا بە وەبیر هێنانەوەی تەقینەوەی شەوی یەلدای دێموکرات و تێرۆری لاوان و تێکۆشەرانی دێموکرات، هاوخەمیی لاوانی دێموکراتی بە بەڕێز “ئانا لیباک” ڕاگەیاند. شایانی باسە نۆ ساڵ پێش و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هێرشێکی تێرۆریستی کرایە سەر وڵاتی نۆروێژ و لە ئەنجامدا لە کەمپی هاوینەی لاوانی ئەربیدە پارتی، ٦۹ لاو و تازە لاو بوونە قوربانی.