کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بەرزاییەکانی لوڕستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

03:51 - 12 گەلاوێژ 2720

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، لە بەرزاییەکانی لوڕستان، ئاڵای کوردستان هەڵکرا. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبدا، ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵەی حیزبی دێموکرات گرت و، لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە بە هەڵ‌کردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان وێڕای سروودی شۆڕشگێڕی پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزب نوێ کردەوە. شایانی باسە هەموو ساڵێک لە بەرە بەری ٢٥ی گەلاوێژ، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەچێ. کۆمیسۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرجەم لایەنگرانی حیزب، لە ناوچەی لوڕستان و سەرجەم شار و ناوچەکانی کوردستان دەکا و، سڵاو بۆ خۆڕاگریان دەنێرێ.