کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە ورمێ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

03:52 - 13 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ورمێ لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵیادی ٧٥ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی لایەنگران و ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوکات لەگەڵ شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە ورمێ بە چالاکیی تەبلیغیی جۆراوجۆر یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز ڕاگرت و جارێکی دیکە پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی ڕێگە و ڕێبازی حیزبە خۆشەویستەکەیان نوێ کردەوە. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی لە هاوڕێیانمان لە شاری سەربەرزی ورمێ سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.