کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شارەکانی مەریوان، سەقز و تاران

01:35 - 14 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی کوردستان و ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کودستان، چالاکان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ ساڵیادی ٧٥ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە شێوەیەکی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەرەو پیلی جێژنی ٧٥ساڵەی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەیان چوون و بە چالاکی تەبلیغیی جیاجیا پەیمانی وەفاداری بە حیزبی دێموکرات و نەتەوە و نیشتمانەکەیان و درێژەدانی ڕێگە و ڕێبازی شەهیدانیان نوێ کردەوە. هەر لەو پێوەندییەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی مەریوان، سەقز و تاران بە شێوەیەکی بوێرانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و ماندوویی نەناسانە پەیامی خۆشەویستی و وەفاداریی بە حیزبی دێموکراتیان دووپات کردەوە. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەست‌خۆشی و ماندوو نەبوونی لە هاوڕێیانمان لە نێوخۆی وڵات دەکەین و سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.