کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە بۆکان و مەهاباد چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

18:14 - 14 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چالاکیی جۆراوجۆر لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان بەرەو پیلی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵ‌یادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات دەچن. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ ساڵ‌یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چالاکان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد بە چالاکیی جیاجیا یادی ئەو ڕۆژە مەزنەیان کردەوە و جارێکی دیکە و شێلگیرتر لە هەمیشە پەیمانی وەفاداری و خۆشەویستی بە حیزبی دێموکرات و درێژەدانی ڕێگەی پڕ لە سەروەری شەهیدانی حیزب و گەلیان تازە کردەوە. شایانی باسە کە خەڵکی کوردستان سەرەڕای هەموو بەربەست و سەرکوتێکی ڕێژیمی توتالیتێری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بۆنە و ڕۆژە تایبەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بە شێوەیەکی بەربڵاو، بوێرانە ئەو پەیامەیان بە دۆست و دوژمن داوە کە تا سەر وەفادار و درێژەدەری ڕێبازی ڕزگاری‌خوازانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانن. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەست‌خۆشی و ماندوو نەبوونی لە هاوڕێیانی تێ‌کۆشەری مەهاباد و بۆکان سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.