کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغیی لە قەسری شیرین بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

01:13 - 17 گەلاوێژ 2720

چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە لە ناوەند و شوێنە حکوومەتییەکانی ئەو شارە بەڕێوە چوو. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ١٥ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترس و بوێری حیزبی دێموکراتی کودستان لە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان بە شێوەیەکی بەربڵاو و لە شوێنە هەستیارەکانی ڕێژیمدا بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ و یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەمان حیزبی دێموکراتی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان کرد و سەلماندیان کە هیچ سەرکوت و هەوڵی سڕینەوەی فەرهەنگ و کولتوور و ناسنامەمان لە لایەن داگیرکەرانەوە ناتوانێ خەڵکی کورد لە حیزبی دێموکرات و هەوڵ‌دان بۆ ڕزگاری نەتەوەکەمان دوور بکاتەوە. ئەو شوێنانەی کە چالاکی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە “ناوەندی بەسیجی ئیمام حوسێن، ناوەندی بەسیجی نەبی ئەکرەم، دەبیرستانی کچانەی ئۆمۆلبەنییین، دەبیرستانی کوڕانەی بازی دراز” و چەند شوێن و ناوچەی گشتیی شار. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی لە هاوڕێیانی تێکۆشەر و ئازامان لە شاری سەربەرز و خۆشەویستی دێموکرات‌پەروەری قەسری شیرین دەکەین و ئاواتمان سەرکەوتنی زیاتریانە لە کار و چالاکییەکانیاندا.