کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە بانە

03:16 - 19 گەلاوێژ 2720

لە شاری بانە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغیی کرا . بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە ئەندامان و لایەنگرانی چالاک و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە شوینە گێشتییەکان و گەڕەکە جیاجیاکانی ئەو شارە بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی و تایبەت بەو ڕۆژە پیرۆزە لە شوێن و گەڕەکەکانی “مەریجەڵان، شێنان، کێوڵێ، تەپەی بانە کۆن، سێڕیانی شوێ، جادەی بلەسەن، زەرواو و دووکانان” بەرەو پیلی ئەو یادە مەزنەوە چوون و بۆ جارێکی دیکە بەڵین و پەیمانی کوردایەتی و تێکۆشانیان بۆ خەڵکی کورد و کوردستان و حیزبە خۆشەویستەکەیان، حیزبی دێموکراتی کوردستان نوێ کردەوە. لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کودستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی لەو هاوڕێ تێکۆشەرانەمان لە شاری سەربەرز و هەمیشە دێموکراتی بانە سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.