کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکییە تەبلیغییەکان لە ناوچەی بانە

03:20 - 19 گەلاوێژ 2720

بۆ پێشوازی لە ٢٥ی گەلاوێژ ساڵیادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چەند ناوچە و شوێنی شاری بانە چالاکی تەبلیغیی بەڕێوە چوو. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترس و بوێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بانە لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ و بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ٧٥ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە گوندی “وشکەدەرێ”ـی سەر بە شاری دێموکرات پەروەری بانە و هەروەها لە گەڕەکی “دووکانانی” بانە بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕی نیشانیاندا کە خەڵکی شار و گوندەکانی کوردستان بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی حیزبی دێموکرات و درێژەدەری ڕێگای شەهیدانی کورد و کوردستانن. لە لایەن تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی لە هاوڕێیانی ماندوونەناسمان لە گوندی وشکەدەرێ سەربەرز و شاری بانەی خۆڕاگر دەکەین و دەستی ماندووبوونیان دەگوشین و سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و کارەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.