کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە کوردستان و ئێران

01:45 - 20 گەلاوێژ 2720

لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ ساڵیادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەندامان و لایەنگرانی ئەم حیزبە لە نێوخۆی وڵات بە شێوەیەکی بەربڵاو بەردەوامن لە چالاکیی جۆراوجۆریی تەبلیغی. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە ڕۆژانە  دەگاتە  ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان  چەندین ڕۆژە کە خەڵکی کوردستان لە شار و گوند و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران بە چالاکی تەبلیغیی بە شێوازگەلی جۆراوجۆر لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بۆ  بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە پیرۆزە و پەیمان نوێ‌کردنەوە لەگەڵ ئامانجە پیرۆزەکانی حیزبی دێموکرات و هەروەها بۆ نیشاندانی هێز و کارتێکەریی ئەو حیزبە لە هەموو شوێنێکی کوردستان و تەنانەت لە شارەکانی  ئێرانیشدا بە شێوەیەکی بەرچاو و بەربڵاو بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها ناردنی وێنە و ویدیۆی پیرۆزبایی  بەم یادە پیرۆزە، ڕایانگەیاند کە حیزبی دێموکرات، حیزبی هەردەم خۆشەویستی خەڵکی کوردستانە و بۆ جارێکی تر نیشانیان دا کە تا سەر درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەلن. لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەستخۆشی لە سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات  و شارەکانی ئێران دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.