کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە ناوچەی شنۆ

03:08 - 21 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵیادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی ئەندامان و لایەنگرنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ و گوندەکانی “قەرەسەقەڵ، باڵاگیر، کۆنە قەڵا، سەرگیز” و چەند ناوچەیەکی دیکە بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ و یای ٧٥ ساڵ دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چالاکی جۆراوجۆری تەبلیغی بەرەو پیلی ئەو ڕۆژە شکۆدارە چوون و پەیامی پشتیوانی و پەیمان نوێکردنەوەی خۆیان و خەڵکی کوردستانیان بۆ حیزبە خۆشەویستەکەیان حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕی گەیاندە دۆست و دوژمن. لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەسخۆشی تایبەتی خۆمان ئاراستەی ئەندامان و چالاکانی بوێر و چالاکی ناوچەی شنۆی قارەمان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.