کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شەقامەکانی ئیلام

03:28 - 21 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کودستان لە شەقامێکی سەرەکی شاری ئیلام، ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان هێنا خوارەوە و ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هێنانە خوارەوەی ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان  لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایان بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا کە کوردستان شوێنی مانەوەی داگیرکەر نییە و خەڵکی کوردستان بۆ چرکەیەکیش دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و هیچ داگیرکەرێکی دیکە لە سەر خاکی خۆیان بە ڕەوا نازانن و بە هەموو شێوەیەک خەبات دەکەن بۆ وەدەستهێنانی خاک و چارەنووسی خۆیان. شایانی باسە کە ئەمە چەندەمین جارە کە ئاڵای کوردستان لە سەر شەقام و نێو گوند و ناوچە و شارەکانی پارێزگاکانی کوردستان و بە تایبەت ئیلام هەڵدەکرێ. لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەستخۆشی و پێزانینی تایبەتمان هەیە بۆ  ئەندامان و لایەنگرانی  بوێر و قارەمانی ئیلام و سەرکەوتنی زیاتریان لە کار و چالاکییە کانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.