کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "سووروساتی شەهیدان" چاپ و بڵاوکرایەوە

04:11 - 22 گەلاوێژ 2720

کتێبی “سووروساتی شەهیدان” تایبەت بە کورتەیەک لە ناسنامە و وێنەی شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم کتێبە کە لە بەرەبەری حەفتاوپێنجەمین ساڵوەگەری دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا چاپ بووە، لە پێشەکی و ناسنامەی ٢٥١ شەهیدی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار و ئاڵبۆمێک لە وێنەی بەشێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە هێزی شەهیدانی هەوشار پێک‌هاتوە. ئەم کتێبە لە لایەن “سمایل شەرەفی” و بە هاوکاری و یارمەتیی کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات و خەڵکی ناوچەی هەوشار ئامادە کراوە. جێی ئاماژەیە کتێبی سووروساتی شەهیدان ١٥٢ لاپەڕەیە و لە لایەن چاپخانەی ڕۆژهەڵات لە هەولێر چاپ کراوە. شایانی باسە ئەم کتێبە پێشکەش بە یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات کراوە.