کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژەوە، لە گوندەکانی دەوروبەری سنە و دێولان

04:17 - 23 گەلاوێژ 2720

لە چەندین گوندی دەوروبەری شاری سنە لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بە بۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژەوە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترس و بوێری حیزبی دێموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گوندەکانی “گاوەرە، دوەیسە، تازاوا، سارۆقامیش” و هەروەها لە شارۆچکەی “بڵواناوا” و گوندی “سەراوشارەک” سەر بە ناوچەی دێولان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یادی ئەم ڕۆژە مەزنەیان کردەوە و جارێکی دیکە لە بەرەبەری ٢٥ـی گەلاوێژ ساڵیادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی حیزب و گەل و ئامانجەکانی حیزبی پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری کوردایەتی، حیزبی دێموکراتی کوردستانیان نوێ کردەوە.
لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەستخۆشی و ماندوو نەبوونی لەو هاوڕێیانەمان دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.